‌دوور لە چاوەڕوانییەكان چێڵسی گرێبەستی یاریزانێكی نوێكردەوە

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرێبەستی ئۆلیڤەر جیرۆدی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی نوێكردەوە .

پێگەی فەرمی یانەی چێڵسی  ئاشكرای كردوە  كە لەگەڵ ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە گەیشتونەتە ڕێكەوتن و گرێبەستەكەیان بۆ یەك وەرزی تر درێژكردۆتەوەو  وبەو پێیەش ئەو هێرشبەرە تا كۆتایی وەرزی 2021 -2022 لە یانە لەندەنییەكە بەردەوام دەبێت . 

لە لێدوانێكیشدا ئەو یاریزانە دڵخۆشی خۆی بە نویكردنەوەی گرێبەستەكەی نیشانداوە و هاوكات تامەزۆی ۆی بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی یارییەكان دەربڕی . 


AM:11:02:21/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌