‌یانەیەكى چاوەڕواننەكراو بەسەر چێڵسى سەردەكەوێت بۆ گواستنەوەى كۆتینۆ

وێستگە سپۆرت-

ئەگەر هەیە یانەى تۆتنهام بەسەر یانەى چێڵسى سەربكەوێت بۆگواستنەوەى فلیپ كۆتینۆى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى چێڵسى نزیكترین یانە بووە لە گواستنەوەى كۆتینۆ بەڵام ئەو یانە ئینگلیزییە ڕەتیكردۆتەوە كە ئەگەر ئەم وەرزە بەخواستن كۆتینۆى گواستەوە وەرزى ڕابردوو ناچار بێت بە مەرج و بە یەكجارى ئەو ئەستێرەیە بگوازێتەوە كە بەرشەلۆنە دایناوە . 

ڕۆژنامەى سپۆرت دەڵێت یانەى تۆتنهام ئامادەیی نیشانداوە لە كۆتایی خواستنەكەى بە یەكجارى ئەو ئەستێرەیە بگوازێتەوە ، بۆیەلە ئێستادا تۆتنهام نزیكە لە گواستنەوەى.
 


PM:04:07:11/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 14260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌