ڤیداڵ دوو گرێبەستى ڕەتكردۆتەوە و یانەى داهاتووى دیارى كردووە
وێستگە سپۆرت-
ئارتۆرۆ ڤیداڵى چیلى وئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەى بەرشەلۆنە دوو گرێبەست لە دەرەوەى ئەوروپا ڕەتدەكاتەوەو یانەى داهاتووى دیارى دەكات .
كەناڵى فۆكس سپۆرتى جیهانى ئاماژەى بەوەكردووە كە دوو گرێبەست لە دوو یانەى چینییەوە پێشكەشى ڤیداڵ كراوە بەڵام ئەو گرێبەستەكانى ڕەتكردۆتەوەو مانەوەى لە ئەوروپا هەڵبژاردووە .
ئەو كەناڵە جیهانییە باس لەوەش دەكات كە ڤیداڵ ئەگەر یانەى بەرشەلۆنە جێبهێڵێت ڕوودەكاتە یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى كە ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى هەیە .
PM:07:46:09/04/2020
ئهم بابهته 19520
جار خوێنراوهتهوه