ڤیدیۆ.. ئەم ڤیدیۆیەى نیمار هەراى ناوەتەوە
وێستگە سپۆرت-
لە نوێترین دەركەوتنیدا نیمار داسێلڤاى بەڕازیلى و ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان ناوى پێنج یاریزان دەهێنێت كە ئارەزووى یاریكردن دەكات لە گەڵیاندا وكریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووردەخاتەوە .
ڕۆژنامەى زەسەنى بەڕیتانى گرتەیەكى ڤیدیۆى نیمارى بڵاوكردۆتەوە ناوى ئەو یاریزانانە دەهێنێت كە ئارەزووى یاریكردن دەكات لەگەڵیاندا .
نیمار ناوى مێسى وسوارێز دەهێنێت كە لە بەرشەلۆنە لەگەڵیان یارى كردووە وهاوكات سێیەم یاریزان مباپێیە كە لە ئێستادا لە پاریس سانجێرمان پێكەوە یارى دەكەن، دوو یاریزانەكەى تریش ئیدین هازارد و پۆڵ پۆگبایە .
ناونەهینانى ڕۆناڵدۆ لە لایەن ئەو یاریزانەوە لە كاتێكدایە كە لە ماوەى ڕابردوودا وتبوى میسى ورۆناڵدۆ سەرمەشقى منن
PM:05:14:08/04/2020
ئهم بابهته 28568
جار خوێنراوهتهوه