‌یاریزانێك ئارەزووى گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات

وێستگە سپۆرت-

ئەدیرۆزولاى بەرگریكارى یانەى ڕیاڵ مەدرید كە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەى بایرن میونخ یارى دەكات ئارەزووى خۆى بە گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید نیشاندەدات .

ئەدیرۆزولا لە گواستنەوەكانى ئەم زستانە بەخواستن وبۆ ماوەى شەش مانگ ڕویكردە یانەى بایرن میونخ .

لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى ماركا ئەدیروزۆلا دەڵێت:  هەستى بەهێزم هەیە كە زیدان متمانەى پێمە، هیچ گومانم نییە كە كاتم لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دێت .

ئەدیروزۆلا دەشڵێت: دەمەوێت هەستى زیدان بزانم بەرامبەرم ، بەڵام هەست بە سۆز و ڕیزى ئەو ڕاهێنەر دەكەم بەرامبەر.

لە كۆتایشدا ئەو بەرگریكارە وتى: لە ئێستادا وتا كۆتایی وەرز بیرم لاى یانەى بایرن میونخەوە ، بەڵام دواى كۆتاییهانى ئەم وەرزە ئارەزووى گەڕانەوە دەكەم بۆ یانەى شاهانە .
 


PM:09:00:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 18748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌