هەواڵێكى ناخۆش لە ئیتاڵیاوە بۆ بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەیەكى ئیتالى جەختدەكاتەوە كە ئەگەرێكى زۆر كهمه بەرشەلۆنە بتوانێت لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى ئینتەرمیلان واژووبكات .
لە نوێترین هەواڵدا ڕۆژنامەى لاگازێتا دیلۆسپۆرتى ئیتاڵى دەڵێت : گرێبەستكردنى بەرشەلۆنە لەگەڵ لاوتارۆ لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا ئەگەرێكى زۆرقورسە ئەمەش بەهۆى زۆرى نرخى یاریزانەكە لە لایەك و لە لایەكى تریشیەوە وەستانى خولەكان بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە هێندەى تر ئەم گرێبەستە پەك دەخات چونكە يانە كەتەلۆنییەكە زیانێكى داراى زۆرى بەركەوتووە ویانە ئیتاڵیەكەش تەنها لەبەرامبەر پارەدا دەستبەردارى لاوتارۆ دەبن و بە هیچ یاریزانێكى بەرشەلۆنە ڕازى نابن .
لە كۆتایشدا ئەو سەرچاوە دەڵێت لاوتارۆخۆشحاڵە لە یانەكەیدا بە تایبەت كە هەلى ئەوەى هەیە لە خولى یانە پاڵەوانەكان یارى بكات .
PM:02:37:06/04/2020
ئهم بابهته 17160
جار خوێنراوهتهوه