‌داهاتووی نۆیەر لە نێوان بایرن میونخ و چێڵسی یەكلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

مانیۆل نۆیەری ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی یانەی بایرن میونخ رەتیدەكاتەوە  یانەكەی جێبهێڵێت .

لە ماوەی رابردوودا یانەی چێڵسی گرنگیدانی  بە گواستنەوەی مانیۆل نۆیەری گۆڵچی بایرن میونخ نیشاندا بوو.

پێگەی گۆڵی جیهانی ئاماژەی بەوە كردووە كە نۆیەر نایەوێت یانەی بایرن میونخ جێبهێڵێت ، هاوكات لە لایەكی ترەوە ئەو پێگەیە دەڵێت نۆیەر نایەوێت لە دەرەوەی ئەڵمانیا یاری بكات  و بەمەش چێڵسی ڕەتكردۆتەوە. 

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لەماوەی رابردوو كارگێرشی یانە باڤارییەكە ڕەتیانكردەوە كە گرێبەستی ئەو گۆڵچیە نوێبكەنەوە . 


AM:11:15:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری