ئاگادارن هازارد چى لەسەر یەكەم وەرزى یاریكردنى دەڵێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
ئیدن هازاردى بەلجیكى و ئەستێرەى یانەى ریاڵ مەدرید دەڵێت پێكان وەرزى یەكەمى لەگەڵ یانە نوێیەكەم لێ تێكدام و هاوكات دڵتەنگیشە بە دواخستنى یارییەكانى یۆرۆ .
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ یەكێك لە كەناڵەكانى ولآتەكەى هازارد سەرەتا وتى: بە داخەوە پێكان وەرزى یەكەمى لێتێكدام لەگەڵ ریاڵ مەدرید ، بەلآم لەگەڵ ئەوشدا هەندێ خاڵى باشى تێدابوو .
هازارد دەشڵێت : ئەم وەرزە یارمەتى زۆرى داوم كە لەگەڵ ئەو باروودۆخە رابێم كە پەیوەندى بە ریاڵ مەدریدەوە هەیە .
هاوكات هازارد وتیشى : زیدان سەبارەت بە پێكانەكەى پەیوەندی پێوەكردووە .
لە كۆتایشدا ئەو ئەستێرەیە بەلجیكیە لەسەر دواخستنى یۆرۆ وتى هەست بە بێ هیواى دەكەم بەهۆى دواخستنى .
PM:01:22:26/03/2020
ئهم بابهته 2812
جار خوێنراوهتهوه