یانەى ئینتەرمینى ئیتاڵى لە ئەگەرى چونى لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى یانەكەى هێرشبەرێكى چاوەڕواننەكراو دەكاتە جێگرەوەى .
لەو بارەیەوە رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ئینتەرمیلان دەیەوێت ئۆلیڤەر جیرۆدى فەڕەنسى وهێرشبەرى یانەى چێڵسى بكاتە جێگرەوەى لاوتارۆ مارتینێز لە ئەگەرى چونى ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە بۆ یانەى بەرشەلۆنە .
رۆژنامەكە دەڵێت بژاردەى دووەم دۆڤان زاباتاى هێرشبەرى یانەى ئەتلەنتایە كە نرخەكەى بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت .
جێگەى ئاماژەیە لە ماوەى رابردوودا جیرۆد رەتیكردەوە گرێبەستەكەى لەگەڵ چێڵسى نێبكاتەوە .
PM:12:08:26/03/2020