مینۆ رایۆلا ریاڵ مەدرید شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
مینۆ رایۆلاى بەڕێوەبەرى كارەكانى ئیرلینگ هالاندى نەرویجى و هێرشبەرى یانەى بورسیادۆرتمۆند رەتیدەكاتەوە ئەو هێرشبەرە لە گواستنەوەكانى هاوینەدا یانەكەى جێبهێڵێت .
لە ماوەى ڕابردوو رۆژنامەى ماركا ئاماژەى بەوە كردبوو كە یانەى ریاڵ مەدرید گرنگییەكى زۆر بە گواستنەوەى هالاند دەدات لە گواستنەوەكانى هاوینەدا .
بەلآم لە نوێترین لێدوانیدا رایۆلاى بریكارى ئەو هێرشبەرە نەرویجییە دەڵێت بە هیچ جۆرێك هالاند لە گواستنەوەكانى هاوینى ئەم وەرزە یانەى دۆرتمۆند جێناهێڵێت و هاوكات رەتیشكردەوە كە هیچ پەیوەندییەكى لە ریاڵ مەدریدەوە پێوەكرابێت بۆ ئەو ئەستێرەیە .
ئەم لێدوانەى رایۆلا لە كاتێكدایە كە لە ماوەى ڕابردوودا ئاشكراى كردبوو كە بە شانازى دەزانێت گرێبەستێكى گەورە بۆ ریاڵ مەدرید ئەنجام بدات.
AM:11:28:26/03/2020
ئهم بابهته 11364
جار خوێنراوهتهوه