لیكیب بڕیارێكى چاوەڕواننەكراوى ناسر خلێفى بۆ نیمارو هاوڕێكانى ئاشكرا دەكات
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامەى لیكیب باس لە بڕیارێكى چاوەڕواننەكراوى ناسر خلێفى دەكات سەبارەت بە یاریزانانى یانەكەى .
رۆژنامەى لیكیب ئاماژەى بەوەكردووە كە بەهۆى وەستانى خولەكانى ئەوروپا بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە ناسر خلێفى بڕیاریداوە موچەى سەرجەم یاریزانەكانى تیپەكەى كەمبكاتەوە بە نیماریشەوە .
لیكیب دەڵێت یانە پاریسییەكە دەیەوێت لانى كەم تا دەسپێكردنەوەى خولەكان ئەم بڕیارە جێبەجێبكات .
لە كۆتایشدا رۆژنامەى لیكیب باسى لەوەكردووە كە ڕەنگە ئەم بڕیارە ئاڵۆزى لە تیپەكەى دروست بكات .
PM:03:15:25/03/2020
ئهم بابهته 5360
جار خوێنراوهتهوه