‌بەرشەلۆنە لەگەڵ بریكاری ئەستێرەیەكی گەورە گەیشتە رێكەوتن

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ بریكارەكەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان گەیشتۆتە رێكەوتن و تەنها ڕەزامەندی ئینتەرمیلان ماوە . 

لەو بارەیەوە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەوڵێكی گرنگدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە دڵنیایی لەسەر وردەكاری گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ بریكاری ئەو یاریزانە گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی.

تۆتۆ سپۆرت لە كۆتایشدا باسە ئەوەی كردووە كە تەنها ڕەزامەندی یانەی ئینتەرمیلان ماوە كە دەیەوێت لە فرۆشتنی لاوتارۆدا 111 ملیۆن یۆرۆی دەسبكەوێت .


PM:12:27:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 15588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌