ئه‌گه‌ری ڕوودانی گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری گرنگ له نێوان به‌رشه‌لۆنه وئینته‌رمیلاندا هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
ئه‌گه‌ری ڕوودانی گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری گرنگ هه‌یه له نێوان به‌رشه‌لۆنه وئینته‌رمیلاندا به گواستنه‌وه‌ی نیڵسۆن سیمدۆی پورتوگالی له لایه‌ن یانه‌ی ئینته‌رمیلانه‌وه له به‌رامبه‌ر تواناكانی لاوتارۆ مارتینێز بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاگاداره یانه‌ی ئینته‌رمیلان گرنگی زۆر به تواناكانی سیمیدۆ ده‌دات و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت هه‌لی ئاره‌زووی یانه‌ی ئینته‌رمیلان بقۆزێته‌وه‌و ته‌نها له به‌رامبه‌ر تواناكانی لاوتارۆ مارتینێزدا ئاماده‌یه ئه‌و یاریزنه بداته یانه ئیتاڵیه‌كه
AM:10:38:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5340
جار خوێنراوه‌ته‌وه