رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت: یۆڤانتۆس سەركەوتووە بەسەر بەرشەلۆنەدا
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی جەختدەكاتەوە كە یانەی یۆڤانتۆس لە گفتووگۆكردن لەگەڵ فیران تۆرێسی هێرشبەری یانەی ڤالێنسیا سەركەوتوە بەسەر بەرشەلۆنەدا .
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی یۆڤانتۆس پەیوەندی بە بریكارەكەی ئەو یاریزانەوە كردووە تا ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە ڕیزەكانیان .
گرێبەستی فیران تۆرێس لەگەڵ ڤالێنسیا لە هاوینی 2021 كۆتایی دێت یانەكەشی دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەی بەرشەلۆنەش ئارەزوویەكی زۆری هەیە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی .
PM:11:12:24/03/2020
ئهم بابهته 7952
جار خوێنراوهتهوه