ماڵی بەرشەلۆنە لەسەر بابەتێكی گرنگ خەریكە دەشێوێت
وێستگە سپۆرت-
ماڵی یانەی بەرشەلۆنە خەریكە دەشێوێت بەهۆی بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی یاریزانەكانەوە .
لە ماوەی رابردوو بارتۆمیۆ كۆبونەوەیەكی لەگەڵ مێسی وپیكی و سێرجیۆ بۆسكێتس وسێرجی رۆبێترۆ كرد لە پێناو گفتووگۆكردن لەسەر كەمكرنەوەی موچەی یاریزانەكانی یانەكە بەهۆی ئەم دۆخە خراپەوە .
رۆژنامەی ماركا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو نوێنەرانەی لە كۆبونەوەكەدا بوون سەرەتا ڕازیبونێكی زارەكیان دەربڕیوە ، بەڵام دواتر و ئەوان وتەواوی یاریزانەكان بڕیارەكەیان ڕەتكردتەوە و ئامادە نین موچەكانیان كەمبكرێتەوە .
لە كۆتایشدا ماركا دەڵێت ڕەنگە گفتووگۆكان بەردەوام بن لە پێناو دانانی چارەسەرێك چونكە یانەكە زیانی زۆری بەركەوتووە .
PM:09:38:24/03/2020
ئهم بابهته 5412
جار خوێنراوهتهوه