وردەكارى شكستهێنانى گرێبەستێكى گرنگى بەرشەلۆنە ئاشكرا دەبێت لە گواستنەوەكانى زستانى ڕابردوو
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە لە گواستنەوەى هێرشبەرێك لە گواستنەوەكانى زستانى ڕابردوو شكستى هێناوە پاش ئەوەى ویستویەتى بیكاتە جێگرەوەى لویس سوارێز .
رۆژنامەى سپۆرت بێڵدى ئەڵمانى لە هەواڵێكیدا ئاماژەى بەوەكردووە كە لە گواستنەوەكانى زستانەدا بەرشەلۆنە پەیوەندى فەرمى بە بەرپرسانى یانەى بەرشەلۆنە پەیوەندییان بە بەرپرسانى یانەى بروسیا مونشنگلادباخەوە كردووە تا ئەوەى حەسەن بیلیاى هێرشبەرى ئەو یانەیە بگوازنەوە یانەكەیان .
رۆژنامەكە دەڵێت ماركۆ رۆزى راهێنەرى گلادباخ رەتیكردۆتەوە دەستبەردارى تواناكانى هێرشبەرەكەى بێت .
لە كۆتایشدا رۆژنامەى سپۆرت بێڵد دەڵێت بەرشەلۆنە 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆى پێشكەشى ئەو یانەیە كردووە .
PM:05:31:24/03/2020
ئهم بابهته 14552
جار خوێنراوهتهوه