‌ڤیدیۆ.. ئەتلەتیكۆ مەدرید شكستى بە لیڤەرپوڵ هێنا وگەیشتە قۆناغى داهاتوو

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئەتلەتیكۆ مەدرید بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یانەى لیڤەرپوڵى بردەوەو گەیشتە قۆناغى داهاتوو .

لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا یانەى لیڤەرپوڵ لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى ئەتلەتیكۆ مەدریدى كرد .
لە خولەكى 43 ڤیناڵدۆم گۆڵى یەكەمى بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد و تایمى یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات ، تایمى دووەمى یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە تەواو بوو لەبەرئەوەى  یاری پێشوو بە گۆڵێك لە بەرژەوەندى ئەتلەتیكۆ كۆتاییهاتبوو بە ناچارى داوەرى یارییەكە پەناى بۆ دوو تایمى زیادكراو برد.

لە خولەكى 94 فێرمینهۆ گۆڵى دووەمى بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد ، دواى سێ خولەك ماركۆس لۆرێنتى گۆڵى یەكەمى بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركرد و لە خولەكى 106 لۆرێنتى گۆڵى دووەمى خۆى و بەرامبەرى تۆماركردەوە ، لە كۆتایشدا ولە خولەكى 121 مۆراتا گۆڵى سێیەمى بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

بە ئەنجامى هەردوو یارى وبە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ ئەتلەتیكۆ گەیشتە قۆناغى چارەكى كۆتایی و لیڤەرپوڵ ماڵئاواى كرد .
 


AM:01:57:12/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 5056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری