ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان لە دۆرتمۆندى بردەوە و گەیشتە قۆناغى داهاتوو
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵى بێ وەلآم لە بروسیادۆرتمۆندى بردەوەو و گەیشتە قۆناغى داهاتوو .
لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا یانەى پاریس سانجێرمان لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى بروسیادۆرتمۆندى كرد .
لە تایمى یەكەمدا و لەخولەكى 28 نیمار گۆڵى یەكەمى بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركرد و لەخولەكى 46 بێرنارت گۆڵى دووەمى بۆ یانە پاریسییەكە تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە كۆتایهات .
بە ئەنجامى هەردوو یارى وبە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناغى داهاتوو .
AM:01:03:12/03/2020
ئهم بابهته 3272
جار خوێنراوهتهوه