‌ڤیدیۆ.. لایبزیك یارى گەڕانەوەشى لە تۆتنهام بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى تۆتنهام یارى گەڕانەوەشى بەرامبەر لایبزیك بە سێ گۆڵى بێ وەلآم دۆڕاند و ماڵئاوایی لە خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا كرد .

لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا یانەى تۆتنهام بووە میوانى لایبزیك و یارییەكە بە سێ گۆڵى بێ وەلآم لە سودى لایبزیك كۆتاییهات .

گۆڵەكانى یانە ئەڵمانیایەكە دوانیان سابیستەر و ئەوەى تریش فۆرسبێرگ لە خولەكەكانى  10 و 27 و81 تۆماریان كرد .

بە ئەنجامى هەردوو یارى و بە چوار گۆڵى بێ وەلآم لایبزیك گەیشتە قۆناغى داهاتوو و تۆتنهامیش ماڵئاوای كرد . 
 

 


AM:01:15:11/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری