‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانەى ریاڵ مەدرید نەیتوانى لەسەر ئاستە بەرزەكەى یارى كلاسیكۆ بەردەوام بێت و بەرامبەر یانەى ریاڵ بیتس بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دۆڕا .

لە یارییەكانى هەفتەى 27ى خولى یانەكانى ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید بووە میوانى ریاڵ بیتس ،  لەخولەكى 40 سیدنى داسێلڤا گۆڵێكى بۆ بیتس تۆماركرد و لەخولەكى 48 كەریم بنزیمە بە لێدانى سزا ئەنجامەكەى یەكسانكردەوە .

لە تایمى دووەمدا ولەخولەكى 82 كریستیان تیۆ  كە لە تایمى دووەمدا بەشدارى كرد گۆڵى دووەم و بردنەوەى بۆ بیتس تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

بەو شكستە خاڵەكانى ریاڵ مەدرید لە 56 خاڵدا وەستا وپێشەنگى ریزبەندى بەخشیە یانەى بەرشەلۆنە و یانەى ریاڵ بیتسیش خاوەنى 33 خاڵەو لە پلەى 12 هەمدایە .

 


AM:01:26:09/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری