كێبڕكێیەكى توند لە نێوان ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان دروست دەبێت بۆ گواستنەوەى ئەستێرەیەك
وێستگە سپۆرت-
هەردوو یانەى ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان كێبڕكێی گواستنەوەى گابرێل مارتینێلى ئەستێرەى لاوى یانەى ئارسیناڵى لەندەنى دەكەن .
لەو بارەیەوە رۆژنامەى دەیلى ستارى بەڕیتانى باس لەوە دەكات كە بەرپرسانى هەردوو یانەى ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان كێبڕكێیەكى توندیان دەستپێكردووە بۆ بە بەدەستهێنانى تواناكانى مارتینێلى ئەستێرەى لاوى بەڕازیلى.
مارتینێلى لە 20 یارى ئەم وەرزەى یانەكەى لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان شەش گۆڵى تۆمار كردووە .
PM:02:21:23/02/2020
ئهم بابهته 9984
جار خوێنراوهتهوه