‌وردەكاری سزادانی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی یانەی مانچستەر سیتی بۆ ماوەی دوو وەرز لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە سڕكرا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 لە بەیاننامەكی فەرمیدا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەهۆی لادان لە یاسایی یاری دارای پاك لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2016 سزای یانەی مانچستەرسیتیان داوە بە سڕكردنی ئەو یانەیە لە خولی یانە پاڵەوانەكان بۆ دوو وەرزی داهاتوو . 

لە بەیاننامەكەدا یوفا ئاماژەی بەوە كردووە كە مانچستەرسیتی بە زەقی چەند یاسایەكی یاری خاوێنی شكاندووە لە رێگای زیادنوسینی داهات لە رێگەی سپۆنسەرەكانی لە نێوان سلاڵانی 2012 بۆ 2016  و هەروەها كڕینی یاریزانی خوار تەمەنی ئاسایی. 

لای خۆشیانەوە یانەی مانچستەرسیتی ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوەو لە ماوەی داهاتووشدا تانە لە بڕیارەكە دەدەن . 


AM:12:00:15/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌