ناوى هێرشبەرێكى نوێ بە بەرشەلۆنەوە دەبەسترێتەوە بۆ جێگەكەى دیمبلى
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامەیەكى ئیسپانى ناوى ئەنتى بۆدمێرى هێرشبەرى یانەى ریاڵ مایۆركا دەبەستێتەوە بە یانەى بەرشەلۆنەوە.
لەو بارەیەوە رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى ئاماژەى بەوە كردووە كە یانەى بەرشەلۆنە گرنگى بە تواناكانى ئەنتى بۆدمێرى كرواتى و هێرشبەرى تەمەن 28 ساڵى یانەى ریاڵ مایۆركا دەدات بۆ شوێنەكەى عوسمان دیمبیلى كە بەهۆى پێكانەوە پێنج مانگ دووردەكەوێتەوە .
بۆدمێر هەشت گۆڵى بۆ یانەكەى لە وەرزى ئەمساڵ تۆماركردووە و مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەشى 40 ملیۆن یۆرۆیە .
لە كۆتایشدا ئاس باسى ئەوەى كردووە كە ئەگەر هەیە بەرشەلۆنە بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆبتوانێت ئەو یاریزانە بەدەستبهێنێت .
PM:02:29:14/02/2020
ئهم بابهته 12940
جار خوێنراوهتهوه