بەرشەلۆنە یەكەم جوڵەى فەرمى كرد بۆ گواستنەوەى یاریزان
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى یەكەم جوڵەى فەرمى خۆى كرد بۆ گواستنەوەى یاریزانێك بۆ شوێنەكەى عوسمان دیمبیلى كە بەهۆى پێكانەوە زیاد لە پێنج مانگ دووردەكەوێتەوە .
رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوە كردووە كە بەرشەلۆنە داواكارییەكى فەرمى پێشكەشى یەكێتى یانەكانى ئیسپانیا كردووە لە داواكەدا دۆخى عوسمان دیمبیلى روونكراوەتەوە كە ماوەى زیاد لە پێنج مانگ دوردەكەوێتەوە بەهۆى پێكانەوە داوایان كردووە كە یاریزانێك بۆ جێگەكەى بگوازنەوە .
لیژنەى پزیشكى یەكێتییەكە 72 كاتژمێرى دیارى كردووە تا ئەوەى وەلآمى داواى یانە كەتەلۆییەكە بدەنەوە بۆ ئەنجامدانى گرێبەستێك بۆ شوێنەكەى دیمبیلى .
جێگەى ئاماژەیە بە پێی یاساى یەكێتییەكە ئەو یاریزانەى لەم دۆخانەدا دەگوازرێتەوە دەبێ تەنها بەشدارى خولى ناوخۆى بكات ورێگەى پێنادرێت لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشدارى خولى یانە پاڵەوانەكان بكات .
PM:08:24:13/02/2020
ئهم بابهته 17868
جار خوێنراوهتهوه