ئاگادارن كاپیلۆ چۆن دڵى هاندەرانى ریاڵ مەدریدى خۆشكرد
وێستگە سپۆرت-
فابیۆ كاپیلۆى ئیتاڵى وراهێنەرى پێشووى ریاڵ مەدرید پێی وایە ئەم وەرزە یانەى شاهانە خولى ئیسپانى بەدەستدەهێنێت .
لە نوێترین لێدوانیدا فابیۆ كاپیلۆى ئیتاڵى وراهێنەرى پێشووى ریاڵ مەدرید دەڵێت: ریاڵ مەدرید نزیكە لە بردنەوەى نازناوى خولى ئیسپانى لە وەرزى ئەمساڵدا ، ئاستى یانەكە جێگیرە وخاوەن راهێنەرێكى ژیرن .
سەبارەت بە شێوازى یاریكردنى بەرشەلۆنە كاپیۆ وتى : بە هیچ شێوەیەك بە شێوازى ئێستاى بەرشەلۆنە سەرسام نیم ، هەر پاسات وهەر پاسات و هەر پاسات ، بەرشەلۆنەى پێشووم خۆشدەویست كە بەردەوام فشاریان دروست دەكرد .
PM:04:55:13/02/2020
ئهم بابهته 20196
جار خوێنراوهتهوه