پلانێكى نوێی ریاڵ مەدرید ئاشكرا دەبێت بۆ گواستنەوەى مباپێ
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى پلانێكى تایبەت و جیاواز بە كاردەهێنێت بۆ گواستنەوەى كیلیان مباپێى فەڕەنسى و ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان.
رۆژنامەى ئاسى نزیكى یانەى شاهانە ئاماژەى بەوە كردووە كە یانەى ریاڵ مەدرید لە هاوینى داهاتوو گرێبەست لەگەڵ مباپێ ئەنجام نادات، بەڵكو چاوەڕێ دەكات تا هاوینى 2021 و تەنها یەك وەرزى گرێبەستەكەى دەمێنێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان .
رۆژنامەكە دەڵێت ریاڵ مەدرید دەیەوێت هەمان پلانى گواستنەوەى هازارد بۆ مباپیش بەكاربهێنێت كە توانى بە 100 ملیۆن یۆۆ بیگوازێتەوە .
ئاس ئاماژە بەوە دەكات كە ریاڵ مەدرید لە هاوینى 2021 مباپێ دەگوازێتەوە چونكە یەك وەرز لە گرێبەستەكەى دەمێنێت و ناچار یانە پاریسییەكە دەستبەردارى دەبێت تا ئەوەى بە شێوەى ئازاد یانەكە جێنەهێڵێت.
PM:12:32:13/02/2020
ئهم بابهته 10908
جار خوێنراوهتهوه