تۆتۆ سپۆرت: 50 ملیۆن یۆرۆ وجەیمس لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە لە پێناو ئەستێرەیەكدا
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئارەزووى بەدەستهێنانى تواناكانى سافیجى سڕبى وئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەى لازیۆ دەكات وئامادەشە لەو پێناوەدا گرێبەستێكى گەورە پێشكەشى ئەو یانە ئیتاڵیە بكات .
رۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاشكراى كردووە كە پیرێزى سەرۆكى یانەى شاهانە دەیەوێت سافیج بگوازێتەوە ریزەكانى و لەو پێناوەشدا ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ وجەیمس رۆدریگێز بداتە یانەى لازیۆ بۆ بەدەستهێنانى ئەو ئەستێرەیە سڕبیە .
لە كۆتایشدا ئەو رۆژنامەیە ئاماژەى بەوە كردووە رەنگە ئەم گرێبەستە یانەى لازیۆ رازى بە دەستبەرداربون بكات لەو یاریزانە چونكە پارەیەكى زۆر دەسەكەوێت و لەگەڵیشدا جەیمس.
AM:11:47:13/02/2020
ئهم بابهته 24940
جار خوێنراوهتهوه