بەرشەلۆنە بابەتى گواستنەوەى هێرشبەرێك یەكلایی دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى رەتیدەكاتەوە گرێبەست لەگەڵ ویلیان خۆسێی هێرشبەرى یانەى ریاڵ سۆسیداد ئەنجام بدات بەهۆى نرخە زۆرەكەیەوە .
رۆژنامەى ماركاى ئیسپانى باس لەوە دەكات كە برپرسانى بەرشەلۆنە دواى ئەوەى كۆبونەوەیان كردووە رەتیانكردۆتەوە كە بەو نرخە گرێبەست لەگەڵ ویلیان خۆسێی هێرشبەرى ریاڵ سۆسیداد بكات كە نرخەكەى لەنێوان 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆیە .
لە كۆتایشدا ماركا باسى ئەوەى كردووە بەرشەلۆنە لە هەوڵى ئەوەدایە نرخى ئەو یاریزانە كەمبكاتەوەو بیگوازێتەوە یانەكەى .
AM:11:20:13/02/2020
ئهم بابهته 5800
جار خوێنراوهتهوه