‌رۆژنامەنوسێكى بەناوبانگى ئیسپانى: باوكى مباپێ شتێكى گرنگى بە بەرشەلۆنە وتووە

وێستگە سپۆرت-

ئیدواردۆ ئانداى رۆژنامەنوسى بەناوبانگى ئیسپانى جەختدەكاتەوە كە وێڵفرید مباپێ باوكى یلیان مباپێ ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان بە بەرپرسانى بەرشەلۆنەى وتووە كە كوڕەكەى وەرزى داهاتوو روودەكاتە ریاڵ مەدرید .

ئیدواردۆ ئاندا لە بەرنامەى بەناوبانگى چرینیگیتۆى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە بەرپرسانى بەرشەلۆنە لە دوو بۆنەدا باوكى مباپێیان بینیوە كە لە هەمان كاتدا بریكارێتى و بە بەرپرسانى یانە كەتەلۆنییەكەى راگەیاندووە كە بەهیچ شێوەیەك مباپێ ئارەزوو هاتن بۆ یانەى بەرشەلۆنە ناكات ، بەڵكو خەونى یاریكردنە لە ریاڵ مەدرید .

جێگەى ئاماژەیە لە ئێستادا مباپێ كێشەى لەگەڵ تۆخێلى راهێنەرى یانەكەى هەیە و ئەمەش هێندەى تر لە ریاڵ مەدریدى نزیكتر كردۆتەوە.
 


PM:07:35:12/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 31820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌