‌پێگەى گۆڵى بەناوبانگ هەواڵێكى خۆش دەداتە هاندەرانى بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

پێگەى گۆڵى جیهانى هەواڵێكى خۆش دەداتە هاندەرانى یانەى بەرشەلۆنە  و ئاشكراى دەكات ئەگەرى هەیە سوارێز پێش كۆتاییهاتنى یارییەكانى ئەم وەرزە بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان . 

لە ناوەڕاستى مانگى یەك یانەى بەرشەلۆنە نەشتەرگەرییەكى سەركەوتووى لە قاچى راستی سوارێز ئەنجامدا و ئاشكرایان كرد كە بەهۆى ئەو نەشتەرگەرییەوە هێرشبەرە ئۆرۆگواییەكە ماوەى چوار مانگ دووردەكەوێتەوە.

لاى خۆیەوە پێگەى گۆڵى جیهانى ئاماژەى بەوەكردووە كە ئەگەرێكى زۆر هەیە پێش ئەو وادەیە وپێش تەواوبونى یارییەكانى ئەم وەرزە سوارێز بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان .

پێگەى گۆڵ ئاشكراشى كردووە كە لە ئێستادا سوارێز دەتوانێت بە پێیەكانى بڕوات . 
  


PM:03:14:12/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 18792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌