دوو یانەى گەورە شەڕ لەسەر ئەستێرەیەكى ریاڵ مەدرید دەكەن
وێستگە سپۆرت-
یانەكانى ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان شەڕى گواستنەوەى مارسیلۆى بەڕازیلى وبەرگریكارى یانەى ریاڵ مەدرید دەكەن .
لەو بارەیەوە پێگەى ئۆ دیاریۆى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ئینتەرمیلان هاتۆتە ركابەرى یانەى پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەى مارسیلۆى بەڕازیلى و بەرگریكارى یانەى شاهانە .
ئەو دوویانەیە دەیانەوێت هەلى دۆخى مارسیلۆ لە یانەكەدا بقۆزنەوە كە لە ئێستادا وەكو پێویست لە لایەن زیدانى راهێنەرى یانەكەوە پشت بە تواناكانى نابەسترێت و گفتووگۆ لەگەڵ بریكارەكەیدا بكەن .
مارسیلۆ لە زستانى 2007 رویكردە ریاڵ مەدرید وچەندین نازناوى لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە
PM:02:34:12/02/2020
ئهم بابهته 16844
جار خوێنراوهتهوه