ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بە زەحمەت لە ریاڵ بیتسى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ریاڵ بیتسى بردەوە .
لە هەفتەى 23ى خولى یانەكانى ئیسپانیا بەرشەلۆنە بووە میوانى ریاڵ بیتس .
لە خولەكى شەش كانالێس گۆڵى یەكەمى بۆ بیتس تۆماركرد و دواى سێ خولەك دی یۆنگ گۆڵى بەرامبەرى بۆ بەرشەلۆنە تۆماركردەوە . دواتر ولەخولەكى 26 نەبیل فەقیر گۆڵى دووەمى بۆ ریاڵ بیتس تۆماركرد و تایمى یەكەم بەو شێوەیە كۆتایهات ، لە دەسپێكى تایمى دووەم و لەخولەكى 48 بۆسكێتس گۆڵى دووەم و یەكسانى بۆ بەرشەلۆنە تۆماركردەوە ، لەخولەكى 72 شدا لینگلێت گۆڵى سێیەم و بردنەوەى بەرشەلۆنەى تۆماركرد ودواى حەوت خولەكیش بە كارتى سور كرایە دەرەوە .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانى بەرشەلۆنە بووە 49 خاڵ ولە پلەى دووەمدایە بە جیاوازى سێ خاڵ لە دواى ریاڵ مەدریدەوە .
AM:01:03:10/02/2020
ئهم بابهته 3784
جار خوێنراوهتهوه