ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید لە ئۆسەسۆناى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەى ئۆسەسۆناى بردەوە و سێ خاڵى گرنگى بەدەستهێنا.
لە یارییەكانى هەفتەى 23ى خولى یانەكانى ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید بووە میوانى ئۆسەسۆنا .
لە تایمى یەكەمدا و لەخولەكى 14 ئۆناى گارسیا گۆڵێكى بۆ ئۆسەسۆناى خاوەن یاریگا تۆماركرد و لە خولەكەكانى 33 و38 ئیسكۆ ورامۆس دوو گۆڵیان بۆ یانەى شاهانە تۆماركرد ، تایمى دووەمیش دوو گۆڵى ترى بۆ ریاڵ مەدرید بەخۆوە بین كە لەخولەكەكانى 84 و92 لوكاس فازكێز و لوكا یۆڤیج تۆماریان كرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانى ریاڵ مەدرید بووە 51 خاڵ و لە پێشەنگى ریزبەندى دایە .
PM:08:05:09/02/2020
ئهم بابهته 3816
جار خوێنراوهتهوه