ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەى یۆڤانتۆس بە شێوەیەكى چاوەڕواننەكراو لەبەرامبەر یانەى هێلاس ڤیرۆنا شكستى هێنا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دۆڕا .
لە هەفتەى 23ى خولى یانەكانى ئیتاڵیا یانەى هێلاس ڤیرۆنا میواندارى یانەى یۆڤانتۆسى كرد .
تایمى یەكەمى یارییەكە بێ گۆڵ و بە خاوێنى كۆتاییهات . لەتایمى دووەمدا ولەخولەكى 65 كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكى بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد ، بەلآم لە خولەكەكانى 76 و86 فابیۆ بۆرینۆ وپاتزینى بە لێدانى سزا دوو گۆڵیان بۆ هێلاس ڤیرۆنا تۆماركردەوەو یارییەكەش بە سەركەوتنى هێلاس ڤیرۆنا كۆتاییهات .
بەو ئەنجامە خاڵەكانى یۆڤانتۆس لە 54 خاڵدا وەستا و لە پلەى یەكەمدایە وهێلاس ڤیرۆناش بە 34 خاڵ و بە كاتى لە پلەى شەشەمدایە.
AM:12:49:09/02/2020
ئهم بابهته 3308
جار خوێنراوهتهوه