‌ئەستێرەیەكی گرنگ رەتیدەكاتەوە لەگەڵ ریاڵ مەدرید گەیشتبێتە رێكەوتن

وێستگە سپۆرت-

دۆنی ڤان دی بیكی هۆڵندی و ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردام رەتیدەكاتەوە هەڵبژاردن لە نێوان مانچستەریونایتد و ریاڵ مەدرید بكات و جەختیشدەكاتەوە كە لەگەڵ یانەی شاهانە نەگەیشتۆتە رێكەوتن . 

لە لێدوانیكیدا بۆ پێگەی گۆڵی جیهانی  ڤان دی بیك دەڵێت: هیچ شتێكی فەرمی لەنێوان من و ریاڵ مەدرید رووینەداوەو گرێبەستم لەگەڵ ئەو یانەیە واژوونەكردووە  .

ڤان دی یك دەشڵێت: نەتوانم لە نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەریونایتد یەكیان هەڵبژێرم، هەردوو تیپەكە گەورەن و مێژوویەكی باشیان هەیە وبێگومان یانەكەی خۆشم یانەیەكي گەورەیە .

لە كۆتاییشدا ڤان دی بیك وتی: لە ئێستادا هەموو شتێك باشە لەگەڵ ئەیاكس و ناشزانین لە داهاتوودا چی روودەدات.


PM:06:45:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 10216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری