‌وێنە.. زیدان لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ئیشبیلیە ئاشكرا كرد

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدان لیستی یاریزانەكانی بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی ئیشبیلیە ئاشكرا كرد  وكەریم بنزیمەش لە ناو لیستەكەدایە .

بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر شەش بە كاتی هەرێمی كوردستان یانەی  ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئیشبیلیە بكات لە هەفتەی 20ی لالیگا. 

بۆ ئەم یارییە كەریم بنزیمە گەڕاوەتەوە لیستی یاریزاكانی یانەی شاهانە پاش ئەوەی بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا بكات ، هاوكات هەریەكەلە لوكاس فاسكێز و ئیبراهیم دیاز گەڕاونەتەوە لیستەكە .


PM:11:23:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 6620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری