‌ڤیدیۆ.. مانچستەریونایتد گەیشتە قۆناغی داهاتوو

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەریونایتد بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی وڵفرهامتۆنی بردەوەو گەیشتە قۆناغی داهاتووی جامی یەكێتی ئینگلتەرا .

لە یارییەكانی قۆناغی چوارەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا و لە یاری گەڕانەوەدا مان یونایتد میوانداری وڵفرهامتۆنی كرد . یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە سودی مان یونایتد كۆتاییهات و گەیشتە قۆناغی پێنجەمی جامەكە .

تاكە گۆڵەكە لە خولەكی 67 خوان ماتای ئیسپانی تۆماری كرد 


AM:12:58:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌