‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆس بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام شكستی بە یانەی ئۆدەنێزی هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا .
لە یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی ئۆدەنێزی بوەوە .

لە خولەكی 16 گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی یەكەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد و لەخولەكی 26 دیبالا گۆڵی دووەمی بە لێدانی سزا تۆماركرد و تایمی یەكەم  بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

 تایمی دووەمیش دوو گۆڵی  تری بۆ یۆڤی بەخۆوە بینی كە لە خولەكەكانی 58 دیبالا و دۆگلاس كۆستا بە لێدانی سزا تۆماری كرد ، كە دیبالا گۆڵی دووەمی بوو لە یارییەكەدا . 

جێگەی ئاماژەیە رۆناڵدۆ بەهۆی بونی جیوبەوە لە لوتیدا نەیتوانی ئامادەیی یارییەكە بێت و یۆڤانتۆسیش گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی .


AM:12:47:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری