‌فەرمی.. بەرشەلۆنە ڤالڤێردی دوورخستەوەو راهێنەری نوێی دیاری كرد

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە كیكی سیتینی راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ بیتسی كردە راهێنەری  یانەكەی لە شوێنی ڤالڤێردی .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنە ڤالڤێردی لە راهێنەرایەتی یانەكە دوورخستەوەو سوپاس ئەو خزمەتانەشی كرد كە لە ماوەی رابردوو بە یانەكە كردوویەتی .

 هەر لە بەیاننامەكەدا یانە كەتەلۆنییەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە كیكی ستینی راهێنەری پێشووی ریاڵ بیتسیان كردۆتە راهێنەری یانەكەیان و گرێبەستیان تا 30ی مانگی شەشی 2022 لەگەڵی ئەنجامداوە.

چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە ئەو راهێنەرە بە دەزگاكانی راگەیاندن بناسێنرێت.


AM:01:45:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌