هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
ئارسەر میلۆی بەڕازیلی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی بەرشەلۆنە پاش ماوەیەكی زۆر دابڕان بەهۆی پێكانەوە گەڕایەوە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی .
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە راهێنانە بە كۆمەڵەكانیان ئەنجامداوە و لە راهێنانەكاندا ئارسەر میلۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانە كەتەلۆنییەكە بینراوە پاش دابڕانێكی زۆر و بەشداری لە بەشێك لە راهێنانەكاندا كردووە و نزیكە لە گەڕانەوەی تەواوەتی بۆ یارییەكانی یانەكەی .
جێگەی ئاماژەیە ئارسەر لە مانگی 12ی ساڵی رابردووە وە بەهۆی پێكانەوە دابڕاوە .
PM:07:26:13/01/2020
ئهم بابهته 14948
جار خوێنراوهتهوه