‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس یاری لوتكەی لە رۆما بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆس یاری لوتكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە رۆما بردەوەو گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی.

لە هەفتەی 19 خولی یانەكانی ئیتالیا یانەی رۆما لە یاریگا ئۆڵمپیكۆ میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی كرد .

لە خولەكەكانی سێ و 10 دیمیراڵ و رۆناڵدۆ وو گۆڵیان بۆ یۆڤی تۆماركرد ، گۆلەكەی رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا بوو .

لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 68 دیگۆ پیرۆتی بە لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ رۆما تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودی خانمە پیرەكە كۆتاییهات .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی یۆڤانتۆس بووە 48 خاڵ و لە پلەی یەكەمی ریزبەندی دایە بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش ئینتەرمیلانەوەو رۆماش 35 خاڵی هەیە ولە پلەی پێنجەمدایە .


AM:01:01:13/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌