‌وەرزشكارێكی دیاری شاری سلێمانی كۆچی دوایي كرد

وێستگە سپۆرت-

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەرزشكارێكی دێرینی شاری سلێمانی كۆچی دوای كرد .

مامۆستا حەمە سەعید نارد وەرزشكاری دێرینی شاری سلێمانی  لە تەمەنی 76 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا .

م. حەمە سەعید 50 ساڵی تەمەنی بۆ خەزمەتی وەرزش و وەرزشكاران تەرخان كردووە و لە ساڵی 1968 یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یانەی سیروانی نوێ وهاوكات تا ساڵی 1976 بەردەوام بووە و هاوكات دەستەی دامەزرێنەرانی یانەی سلێمانیش بووە و ئەندامی لیژنەی تیپە میلییەكان بووە و ماوەی سێ ساڵیش وەكو خۆبەخش لە یانەی سلێمانی كاری كردووە .

جگە لە مانە مامۆستا حەمە سەعید ناوبژیوانێكی سەركەوتووی تۆپی پێی وبالە وباسكە بووە . 

م. حەمە سەعید نارد لە ساڵی 1944 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە ولە 2-1 ی 2020 بەهۆی نەخۆشیەوە بە یەكجاری چاوی لێكنا .


PM:12:14:02/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری