‌ڤیدیۆ.. ڤالێنسیا و ریاڵ مەدرید بەرامبەر بوون

وێستگە سپۆرت-

یانەی  ریاڵ مەدرید سودی لە یەكسانبونەكەی بەرشەلۆنە وەرنەگرت و لەگەڵ ڤالێنسیا بە گۆڵێك بەرامبەر بوو .

لە یارییەكانی هەفتەی 17ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بووە میوانی ڤالێنسیا.تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ و بە خاوێنی كۆتاییهات .

لە تایمی دووەمدا لەخولەكی 78 كارلۆس سولەر باراگان گۆڵێكی بۆ ڤالێنسیا تۆماركرد ، نزیك بوو یارییەكە هەر بەو ئەنجامە تەواو بێت ، تا ئەوەی لە خولەكی 95 كەریم بنزیمە گۆڵی بەرامبەری بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركردەوەو یارییەكەش هەر بەو بەرامبەربونە كۆتایهات .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی ریاڵ مەدرید بووە 35 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمدایە . 


AM:01:06:16/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌