‌ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ سەركردایەتی یۆڤانتۆسی كرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆس بە سەركردایەتی  رۆناڵدۆ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئۆدەنێزیان بردەوە .

لە یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئۆدەنێزی كرد . 

لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی نۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد و هەمان یاریزان لەخولەكی 37 گۆڵی دووەمی بۆ یۆڤانتۆس  تۆماركرد و لە دوا خولەكی تایمی یەكەمدا بۆنۆچی گۆڵی سێیەمی بۆ یۆڤی زیاد كرد .

تایمی  دووەمیش تەنها گۆڵێكی بۆ ئۆدەنێزی بەخۆوەبینی كە بۆسیتۆ لەخولەكی 94 تۆماری كرد .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی یۆڤانتۆس بووە 39 خاڵ وبە كاتی لە پێشەنگی ریزبەندی دایە .


PM:07:10:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌