‌ئینتەرمیلان لەگەڵ هێرشبەرێك نزیكە لە رێكەوتن

وێستگە سپۆرت-

ئۆلیڤەر جیرۆدی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی چێڵسی نزیكە لە گەیشتنە رێكەوتن لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان تا ئەوەی پەیوەندی بە خولی ئیتاڵییەوە بكات . 

لەو بارەیەوە رۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە جیرۆد لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان گەیشتۆتە رێكەوتنی كۆتایی و نزیكە لە پەیوەندییكردن بەو یانە ئیتاڵییەوە .

لیكیب باس لەوەش دەكات كە جیرۆد لەسەر هەموو مەرجە تاكە كەسییەكانی لەگەڵ ئینتەرمیلان رێكەوتووە 

جیرۆدی 33 ساڵ لە وەرزی ئەمساڵ لە ژێر سەپەرشتی فرانك لامپارد وەكو پێویست پشت بە تواناكانی نابەسترێت وتەنها لە حەوت یاری ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی بەشداری كردووە . 


PM:12:26:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری