‌ڤیدیۆ... ئینتەرمیلان بەرامبەر بەرشەلۆنە شكستی هێنا دۆرتمۆندیش سەركەوت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد پاش ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە یانەی بەرشەلۆنە دۆڕا.

لە یارییەكانی جەولەی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد ، لەخولەكی 23 كارلێس پیرێز گۆڵی یەكەمی  بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و یەك خولەك پێش تەواوبونی تایمی یەكەم لوكاكۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ ئینتەر تۆماركردەوەو تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

تامی دووەم هەلێكی زۆر بۆ یاریزانانی ئینتەر دروست بوو بەڵام نەیاتوانی سودی لێ وەربگرن ، لە بەرامبەرداو لەخولەكی 86 ئانسۆ فاتی گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

لە یارییەكی تری ئەم كۆمەڵەیەدا بروسیادۆرتمۆند میوانداری سلاڤیا براگی كرد و یارییەكە بە دوو گۆڵی جادۆن سانچۆ وجولیان براندت بەرامبەر تاكە گۆڵێكی سلاڤیا براگ كۆتاییهات .

بەو ئەنجامە یانەی بەرشەلۆنە بە 14 خاڵ و دۆرتمۆند بە 10 خاڵ گەیشتنە قۆناغی 16 وئینتەرمیلانیش بۆ یۆرۆلیگ .


AM:01:43:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌