بە تەواوی بڕیار لەسەر یاریكردنی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید درا لە یاری كلاسیكۆ
وێستگە سپۆرت-
بە تەواوی بڕیار لەسەر یاریكردنی گاریس بێڵی وێڵزی و ئەستێرەی ریاڵ مەدرید درا لە یاری كلاسیكۆی 18ی مانگ بەرامبەر بەرشەلۆنە .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە هەواڵێكیدا جەخت لە ئامادەبونی گاریس بێڵ دەكاتەوە لە یاری كلاسیكۆ بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە كە یارییەكە 18ی مانگ ئەنجام دەدرێت .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە بە بێ هیچ كیشەیەك ئەمڕۆ گاریس بێڵ بەشداری راهێنانەكانی یانەكەی كردووە .
بێڵ بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەرامبەر یانەكانی لیگانێس و ئیسپانیۆل یاری بكات .
PM:03:22:09/12/2019
ئهم بابهته 17444
جار خوێنراوهتهوه