‌چاوەڕواننەكراو.. روسیا لە هەموو چالاكیە وەرزشییەكان و لە مۆندیالیش سڕ كرا

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی روسیا لە هەموو چالاكییەكی وەرزشی سڕكرا بەهۆی بە كارهێنانی مادەی وزەبەخشەوە .

بەهۆی ئەوەی كە بەشێكی زۆر لە وەرزشەوانەكانی روسیا مادەی وزەبەخشیان بەكارهێناوە ، هەڵبژاردەی نیشیمانی ئەو وڵاتە لە تەواوی چالاكییە وەرزشییەكان بێبەش كران .

ماوەی سڕکردنی رووسەکان بۆ ماوەی چوار ساڵە، واتا رووسیا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 و مۆندیالی 2022ـی قەتەر بەشداریی ناکات، بۆ ئۆڵۆمپیاد رووسیا لە چەندین وەرزشدا و بە چەندین وەرزشوان بەشداربوو، بەڵام هەموو یاریزانەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکەیان سڕکران.

بۆ تیروپشکی مۆندیالی 2022ـی قەتەریش ناوی رووسیا ناخرێتە نێو تیروپشکەوە و بە فەرمی لە مۆندیالی قەتەر بێبەش دەبێت.

سەرەڕای سەپاندنی ئەم سزایە، رووسیا لە یۆرۆی 2020دا بەشداریی دەکات، هەروەها بۆ هەڵگرتنی سزاکەی رووسیا 21 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لە دادگای کاسی وەرزشی تانە لە بڕیارەکە بدات و سزاکە لەسەر خۆی لابدات.

لە كۆتایشدا ئاژانسی نەهێشتنی مادەی وزرەبەخش باس لەوە دەكات ئەگەر ئەو وەرزشەوانانە توانیان پشكنین بكەن و بێ تاوانی خۆیان بسەلمێنن ئەوا دەتوانن بەشداری تەواوی چالاكیە وەرزشییەكان بكەن 


PM:03:08:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌