كیلینی لەسەر تۆپی ئاڵتونی بێدەنگی شكاند
وێستگە سپۆرت-
جۆرجیۆ كیلینی ئیتاڵی و بەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆس پێی وایە یاریزانێكی یانەی لیڤەرپوڵ شایستەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بووە .
لە پاش ئەوەی مێسی بۆ جاری شەشەم خەڵاتی باڵۆن دۆڕی بەدەستهێنا كیلینی ئیتاڵی وبەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆس وتی : بە بۆچونی من مێسی شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتەكە نەبوو ، بەڵكو یاریزانێكی یانەی لیڤەرپوڵ شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتەكە بوو كە وەرزی پێشوو توانیان خولی یانە پاڵەوانەكان ببەنەوە.
كیلینی دەشڵێت: وەرزی رابردووش خەڵاتەكە شایەنی مۆدریج نەبوو ، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید نەیوست ئەم خەڵاتە بۆ كریستیانۆ بێت .
PM:01:39:03/12/2019
ئهم بابهته 5752
جار خوێنراوهتهوه