‌وردەكاری تەواوی خەڵاتەكانی فرانس فتبۆڵ

وێستگە سپۆرت-

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسی لە ئاهەنگێكی قەشەنگ و ناوازەدا باشترینەكانی بۆ ساڵی 2019 دیاری كرد .
بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی وەرزشی ورۆژنامەنوسان ئاهەنگەكە ئەنجامدرا وتێیدا لیۆنێل مێسی بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بووە خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ. 

مێسی توانی بە دەنگی زۆرینەی رۆژنامەنوسان سەربكەوێت بەسەر هەریەكە لە ڤان دایكی هۆڵندی و بەرگریكاری یانەی لیڤەرپوڵ كە پلەی دووەمی بەدەستهێنا و هەروەها كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی وئەستێرەی یۆڤانتۆس كە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا . 

میسی لە ساڵی 2019دا 54 گۆڵی تۆمارکردوە، نازناوی گۆڵکاری چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیای بەدەستهێناوەو هەر خۆشی براوەی خەڵاتی پێلاوی ئاڵتون بوە و لەگەڵ یانەکەشی براوەی لا لیگا بوە

لای خۆشیەوە  ئەلیسون پیكەری گۆڵچی یانەی لیڤەرپوڵ توانی خەڵاتی لیڤ باشین وەكو باشترین گۆڵچی ساڵی 2019 بباتەوە.
ئەلیسۆن لە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتەدا سەركەوتنی بەسەر هەریەكەلە تیر شتیگن ی گۆڵچی بەرشەلۆنە و ئیدرسۆنی گۆڵچی مان سیتی  بەدەستهێنا .

ئەلیسۆن لە ساڵی 2019  توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ یانەكەی بباتەوە و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل كوپا ئەمریكای بەدەستهێنا .

هاوكات هەر لە ئاهەنگەكەی فرانس فتبۆڵدا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی 2019 درا بە ماتیاس دی لێختی هۆڵندی و بەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆس .

دی لێخت لە وەرگرتنی خەڵاتەكەدا سەركەوتنی بەسەر هەریەكە لە جواو فلێكسی پورتوگالی وئەستێرەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و  جادۆن سانچۆی ئینگلیزی و ئەستێرەی بروسیادۆرتمۆند بەدەستهێنا .

لە ئاستی كچانیشدا میگان راپینۆ وەک باشترین یاریزان لە ئاستی کچان بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژێردرا

میگان پێش هەردو کچە یاریزان لوسی برۆنزیبەڕیتانی و ئەلێکس مۆرگانی هاونیشتمانی خۆی کەوت کە ئەوان پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.


AM:12:52:03/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌